لە بەغداوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت
09:39 - 22/07/2025
زەمەن پرێس:
راوێژكارێکی
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی چەند رێكارێكی تەكنیكییەوە ناردنی مووچە
دواكەوتووە و هیچ گرفتێكی نییە و مووچە دەنێردرێت.
حسێن
عەلاوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق ئەركی سەرشانی
جێبەجێدەكات و مووچە دەنێردرێت، لە بەرامبەردا هەرێم پابەندییەكەی جێبەجێكردووە و
داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد كراوە، بەڵام دەبێت پابەندیی درێژخایەن هەبێت".
راوێژكارەكەی
سودانی دڵنیاییدا و ئاماژەى بەوەکرد، بڕیارەكان لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانەوە وەك
خۆی جێبەجێدەكرێن و دەبێت ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی
مووچەخۆرانی عێراق خەرجبكرێت.