43 جیهان

ئەردۆغان: کوردەکانی سوریا برای ئێمەن و رێگا نادەین ببنە موقەبیلاتى سەر مێزی زایۆنیزم.

09:57 - 17/07/2025

زەمەنپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکدا دوای کۆبونەوەی هەفتانەی حکومەت، لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی لە ئەنكەرەی پایتەخت، ئەوەی بە پەتی ئیسرائیل دابەزێتە ناو بیرەکە، زوو یان درەنگ درك بەوە دەكات کە هەڵەیەكی گەورەی کردووە لە حساباتەكانیدا.
وتیشی: دوێنێ بە دابەشکردنی سوریا رازینەبووین، بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ و سبەی رازینابین، کوردەکانی سوریا برای ئێمەن، هەروەک هاوڵاتییە کوردەکانمان، رێگا نادەین ببنە موقەبیلاتى سەر مێزی زایۆنیزم.
باسی لەوەشکرد، ئەوانەی لەڕێگەی ستەمكردن و کۆمەڵکوژییەوە بەدوای ئایندەیەکی ئارامدا دەگەڕێن، نابێت لەبیریان بچێت ئەوان دەڕۆن و ئێمە دەمێنینەوە، ئێمە خاوەنی ئەم خاکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن