46 کوردستان

هۆشیار زێباری ئەو گرووپانەى ئاشکرا کرد هێرشە درۆنییەکان دەکەنە سەر هەرێم

09:55 - 15/07/2025

زەمەن پرێس:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتى رایدەگەیەنێت، گروپە وەلائیەكان هاوشانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران و برسیكردنیان، فرۆكەخانەو دامەزراوە نەوتیەكانی هەرێم بۆردومان دەكەن
هۆشیاز زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: لە ماوەی رۆژانی رابردودا گروپە وەلائییەكان ژمارەیەك دامەزراوەی نەوتیی و فرۆكەخانەی سلێمانی و هەولێریان لە هەرێم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژكراو بۆردومان كردو زیانی مادیان پێگەیاندن.
وتیشی: هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ماوەی (٧٥) رۆژە بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەران و سیاسەتی برسیكردنی ئابوری لەلایەن حکومەتەوە دراوە، ئەوە دوژمنكارییەكی ئاشکرایە لە دژی ئێمە لەلایەن هێزەكانی دەرەوەی دەوڵەت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن