درۆنێک لە شاخی تەکیەی چەمچەماڵ کەوتەخوارە و تەقییەوە
11:31 - 15/07/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ لە شاخی تەکیە،
درۆنێک کەوتووەتەخوارە و تەقییوەتەوە.
کاتژمێر 9:30ـی
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ درۆنێک لە شاخی تەکیە خۆی کەوتووەتە خوارەوە، زیانی گیانی نەبووە،
تەنیا لەکاتی تەقینەوەی دەنگێکی بەهێزی لێوە هاتووە.
بەگوێرەی
بەدواداچونی "زەمەن" تیمە ئەمنییەکان لیکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و لەپاش
لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەى دەخەنەڕوو.
هاوكات بەرەبەیانی
ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت، تەقینەوەیەک لە کێڵگەى نەوتى سەرسنگ روویدا و شەوی رابردووش بە
دوو درۆن هێرشکرایەسەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە سنووری پارێزگای هەولێر