14 کوردستان

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

11:29 - 15/07/2025

زەمەن -هەواڵەكان

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان-عێراق، ڕایگەیاند، دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە، "ئێوارەی  دووشەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٥، لە کاتژمێرەکانی ٢٠:٢٠ و ٢٠:٢٥ خوولەک، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە".

دژە تیرۆر ڕاشیگەیاندووە کە، کەوتنی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن