وادەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان درێژدەكرێتەوە
03:53 - 15/07/2025
زەمەن _ هەڵەبجە
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان تاوەكو رێكەوتی ١٥ـی ئاب، درێژدەكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجۆڵ، لەبەر بەرژەوەندیی شۆفێرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و پێڕاگەیشتنی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بۆ خۆناساندنیان، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی خۆناساندن لە ریكەوتی ١٥ی ٧، تاوەكو ١٥ی ٨.