هەردی سەلاح: عێراق راست ناكات مەبەستی برسیكردنی خەڵكی كوردستانە
06:36 - 15/07/2025
زەمەن پرێس:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی ئاماژە بەوەدەكات ئێستاكاتی هەڵوێست وەرگرتنە، عێراقی
عروبەش راست ناكا، مەبەستی برسی كردنی خەڵكی كوردستانە و لەو لاشەوە سەرۆك وەزیران
مەدحی مەسعود بارزانی دەكات.
هەردی سەلاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی ڕایگەیاند: سودانی لەلایەك مەدحی سەرۆكی حكومەتی
هەرێم دەكات و لەلایەكی دیكەشەوە مووچەی خەڵكی كوردستان دەبڕێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستاكاتی
هەڵوێست وەرگرتنە، چونە عێراقی عروبەش راست ناكا، مەبەستی برسی كردنی خەڵكی كوردستانە.
ئەمڕۆ ماوەی 75 ڕۆژە مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوە و تا ئێستاش هەرێم و بەغدا لەسەر داواکارییەکانی
یەکتر سازشیان نەکردوە و کیشەکان بەردەوامن.