17 کوردستان

راگەیەنراوێکی بەپەلە لەبارەی هێرشی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ

11:24 - 15/07/2025

زەمەن - هەواڵەكان

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە "درۆنی بۆمبڕێژکراو" هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ.

 

 دەقی راگەیەنراوەکە:
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە (15)ی تەمووزی 2025 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک . هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات.
وەزارەت سامانە سرووشتییەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
15ی تەمووزی 2025

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن