حکومەتی عێراق لیژنەیەک لە پێنج وەزیری لەسەر پرسی مووچە پێکهێنا
06:28 - 08/07/2025
زەمەن
پرێس:
لە
کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق سەبارەت بە مووچەی هەرێم بڕیاردرا بە
پێکهێنانی لیژنەیەک کە لە پێنج وەزیر پێکهاتووە.
ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ کێشەی موچەی فەرمانبەران پێکبهێنێت، لیژنەکە
لەگەڵ شاندی هەرێم گفتوگۆ دەکەن و هەردوو رەشنووسەکە، هەر کامێکیان رێککەوتنی
لەسەر کرا، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی حکومەتی عێراق رێکدەخرێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی
لەسەر بابەتەکان بدرێت.
لیژنەکە
پێکهاتووە لە:
- محەمەد
تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان
- بەنگین
رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە
- خالید
شوانی، وەزیری داد
- ساڵح
حەسناوی، وەزیری تەندروستی
- نەعیم
عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی