243 کوردستان

چوار ژن و پیاوێك لە سلێمانی بەتۆمەتی باندی لەشفرۆشی دەستگیركران

02:26 - 05/06/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 پۆلیسی سلیمانی بڵاویکردەوە، باندێکی لەسفرۆشیان دەستگیکردووە، کە لە جوار ژن و پیاوێک پێکدێن.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو پێنج کەس (٤ لەڕەگەزی مێ بەنەتەوە عەرەب و یەک کەس لەڕەگەزی نێر بە نەتەوە کورد) لەسەر بنەمای ماددەی ( ٤ ) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە ٨ی ساڵی ١٩٨٨ دەستگیرکران.

هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ش ئەوەی لێکۆڵینەوە لەکەیسەکەدا ئەنجامدراو دانپێدانانی تۆمەتباران جێگیرکرا، سەرجەمیان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن