"دوو بازرگان به دوو كیلۆ كریستاڵه‌وه ده‌ستگیر كران"
06:41 - 04/06/2025
زەمەنپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی به دوو كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر
له جۆری كریستاڵه‌وه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ڕایگەیاند، رۆژی 2025/6/3 له‌سنووری سلێمانی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاری و به‌دواداچوون، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، له‌چالاكییه‌دا
توانرا (دوو) بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ین و ده‌ستبگرین به‌سه‌ر 2
كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری (كریستاڵ) له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بێمۆڵه‌ت و دوو
ئۆتۆمبێل كه به‌كارهاتبوون بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌كه".
راشیگه‌یاند كه
"له ئێستادا بازرگانان به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی (25) له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان
به‌رده‌وامه".