86 کوردستان

کەشوهەوای رۆژانی جەژن ئاشکرا کرا

12:52 - 05/06/2025

زەمەن - هەولێر

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێ و دۆخی كەشوهەوای جەژنیشی بڵاوكردەوە.

سبەینێ هەینی، کە یەکەم رۆژی جەژنە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عیراقیش، رۆژی شەممە و یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت.

ئەويش هاتووە، رۆژی دووشەممە و کۆتا رۆژی جەژن، ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە



بەرترزین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینی:

هەولێر :  37  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک :  35  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی

سۆران :  35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن