ئاوات شێخ جەناب: کار لەسەر ئەوە دەکرێت پێش جەژن مووچە بدرێت
11:26 - 01/06/2025
زەمەن پرێس:
وەزیری دارایی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،
هەوڵێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی مووچە و کار لەسەر ئەوە دەکرێت پێش جەژن مووچە بدرێت،
بەڵام تائێستا ئاماژەی ناردنی پارەیان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە.
ئاوات
شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
کەناڵی ڕووداو رایگەیاند: ناتوانم زانیارییەک بدەم کە لێی دڵنیا نەبم. لە هیچ
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە هیچمان پێنەگەیشتووە، لەنێو عێراق و دەرەوەی عێراقیش
کار لەسەر ئەوە دەکرێت پێش جەژن مووچە بدرێت.
وەزیری
دارایی وتیشی: هێشتا پشکی خۆمانمان پێنەدراوە هەر کاتێک پارە بنێردرێت، لە 24 کاتژمێردا
مووچە دابەش دەکەین. بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک بە وەزارەتی دارایی عێراق نەدراوە
بۆ ناردنی مووچە.
ئاوات
شێخ جەناب ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوەی لە سەردانەکانیاندا بۆ بەغدا تێگەیشتوون،
عێراق نایەوێت هەرێمی کوردستان پێشبکەوێت دژی پێشمەرگە و سەربازیییانە، دژی
پەیوەندییەکانیانە.
وەزیری
دارایی ڕوونیکردەوە، دەتوانم بڵێم 90٪ـی داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێ کردووە.
زۆر بە شەفافیەتەوە مامەڵەمان لەگەڵ بەغدا کردووە.
وەزیری
دارایی جەختیکردەوە، بەدڵنیایی تەسلیمی بەغدا نابین و ئەگەر مووچەش نەنێرن، بە
داهاتی نەوت و نێوخۆ خۆمان دەژیێنین و پلانی جێگرەوەمان هەیە.. ئەوەی تەیف سامی
داوای دەکات نایاساییە.
لەبارەی
هەناردەکردنی نەوت دەڵێت "ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ
هەناردەکردنەوەی نەوت، عێراق کێشە بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی سۆمۆ دروست دەکات."