38 کوردستان

وەزارەتى دەرەوەى عێراق: پێشوازى لە چەکدانانى پەکەکە دەکەین

08:25 - 12/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەبارەى چەکدانانى پەکەکە راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێشوازى لێدەکەین و دەبێت ئەو هەنگاوەى پەکەکە ببێتە دەستپێکێک بۆ پێداچوونەوە بەو بیانووانەی بەکاردەهێنران بۆ مانەوەی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە، بڕیارەکەی پەکەکە دەرفەتێکی راستەقینە دەڕەخسێنێت بۆ پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێکان.

هەروەها دەڵێت، ئێمە پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە ئامانج لێی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیرییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن