71 کوردستان

کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران دەستپێدەکات

01:56 - 12/05/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی رایگەیاند: پلەکانی گەرما ٣-٥ پلە نزم دەبنەوە و تاوە باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکات.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل کەمێک تاوەباران و بروسکە لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

باسی لەوەشکردووە، پلەی گەرما بە گشتی ٢-٤ پلە نزم دەبیتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە کەشناسی ئاماژەبەوەداوە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تاوەباران و بروسکە بەشێوەیەکی پچرپچر لە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت و خێرایی با چالاک دەبێت لەزۆربەی کاتەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ زیاتر لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

هاوکات دەشڵێت: سبەینێ پگەرما لە زۆربەی ناوچەکان 3-5 پلە نزم دەبێتەوە.

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
سۆران: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان:34 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن