24 کوردستان

وتەبێژی یەکێتی: چەکدانانی پەکەکە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کورد و تورک

01:43 - 12/05/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە مێژە یەکێتی پشتیوانی لە ئاشتی دەکات و ئێستا، پاش 33 ساڵ پەکەکە، گەیشتووەتە بڕوای مام جەلال بۆ هەڵبژاردنی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کەناڵ8ـی گوت، لەو بڕوایەدان یەکێک لە سزاکانی خرابووەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندی بە پرسی پەکەکەوە هەبووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە دەشڵێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاشکرا چەند جارێک پشتیوانیی لە بژاردەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکە و سنوورێکی درێژیان هەیە لەگەڵ کوردستان، هەربۆیە گرنگە سنوورەکانمان لەگەڵ ئەوان رێکخراوبێت و دووبارە کێشە لەسەر سنوورەکان نەبێت.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت، چەکدانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کورد و تورک و رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی برایەتیی کورد و تورک هاوشێوەی پێشوو بەردەوام بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن