56 کوردستان

بارزانی دەڵێ جێگای خۆشحاڵی یە

04:45 - 12/05/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

 مەسعود بارزانی لەبارەی کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە دەڵێت: جێگای خۆشحاڵی یە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، بەبۆنەی کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارت کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەو و ڕایگەیاند: جێگەی خۆشحاڵیە پەکەکە کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد.

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا. هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت. ڕاشیدەگەیێنین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین.
مسعود بارزانی
12ی ئایاری 2025

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن