دەقی راگەیەنراوی دیوانی كۆنگرەی 12ی پەكەكە
11:44 - 12/05/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
پەکەکە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ئاشکراکرد. پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتای پێهێنا. کۆنگرەکە شەهید بوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونی ڕاگەیاند.
ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە
دیوانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامنامەی کۆنگرەی خۆی ئاشکرا کرد.
ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بەم شێوەیە:
"ئهو پرۆسەی که ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە پەیامی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ دەستیپێکردووە، بەو تێکۆشانەی کە لە چەندین لایەنەوە بەڕێوەیی بردووە، لە ژێر ڕووناکی دیدگاکان کە بەشێوازی جیاواز پێشکەشی کردووە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پارتی پەکەکەمان لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا کۆبووەوە و بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.
کۆنگرەکەمان وێڕای شەڕە بەردەوامەکان، هێرشە بەردەوامە ئاسمانی و زەمینییەکان، گەمارۆکانی سەر گۆڕەپانەکانمان و گەمارۆکانی پەدەکە لە هەلومەرجی سەختدا درێژەیی هەبوو بە شێوەیەکی سەقامگیر ئەنجام درا. بەهۆکاریی ئەمنی کۆنگرەکە بەشێوەی هاوکات لە دوو گۆرەپانی جیاوازدا ئەنجام درا. بە تەواوەتی بە بەشداری ٢٣٢ نوێنەر کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بە تاوتوێکردنی بابەتەکانی وەک ڕێبەرێتی، شەهیدان، برینداران، هەبوونی ڕێکخستنی پەکەکە و ڕێبازیی کۆتایهێنانی تێکۆشانی چەکداری و بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ تەڤگەری ئازادییمان گوزارشت بوو لە بڕیاریی مێژوویی سەرەتای قۆناغێکی نوێ.
پەکەکە سیاسەتەکانی نکۆڵی و لەناوبردنی تێکشکاند، پرسی کوردی گەیاندە سەر ڕێگەی چارەسەری و کۆتایی بە ئەرکی مێژوویی خۆی هێنا.
کۆنگرەی نائاسایی ١٢ـەمینی پەکەکە هەڵیسەنگاند تێکۆشانی پەکەکە سیاسەتەکانی نکۆڵی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشاند، پرسی کوردی بە ڕێگەی دیموکراتیکی گەیاندە خاڵی چارەسەریی، لەم هێڵەوە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی گەیاندە ئامانج. لەسەر ئەم بنەمایە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە، لە پێناو ئەوەی پرۆسەی پراکتیکی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەببرێت و بەڕێوەبردنی بڕیارەکانی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنی پەکەکە و کۆتایهێنانی ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری وەرگرتووە و کۆتایی بە هەموو ئەو خەباتانە هێناوە کە لەسەر ناوی پەکەکە کردوونی.
پارتی پەکەکەمان؛ لە دژی سیاسەتەکانی نکۆڵی و لەناوبردنی کورد کە سەرچاوەکەی لە پەیمانی لۆزان و دەستووری بنەڕەتی ١٩٢٤ـەوە وەرگرتووە، وەک تەڤگەری ئازادی دەرکەوتە سەر شانۆی مێژوو. لەکاتی درووستبوونییدا کاریگەرییەکانی سۆسیالیزمی لەسەر بوو، ئەو ڕەگەزانەی پەسەند کرد کە نەتەوە مافی خۆیان و چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن، لەسەر بنەمایی ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری تێکۆشانێکی ڕەوا و مافداری بەڕێوەبرد. پەکەکە لە هەلومەرجێکدا شێوەگیربوو کە نکۆڵیکردنی کورد بە توندی بەڕێوەدەبرا، سیاسەتی لەونابردن کە وابەستەی سیاسەتەکانی تواندنەوە و قڕکردن بوو. بە تێکۆشانی ئازادیی کە لە ساڵی ١٩٧٨ـەوە دەستیپێکردووە ئەم شتەی کرد بە بنەمای خۆی؛ هەبوونی گەل قبوڵ بکرێت و پرسی کورد وەک پرسی بنەڕەتی تورکیا وەربگیرێت. لەسەر ئەم بنەمایە لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی کە بەسەرکەووتوی بەڕێوەی برد لەسەر ناوی گەلەکەمان بە هێنانەئارای شۆڕشی ژیانەوە بووە سیمبوڵی لێگەڕێنی ژیانی شکۆدار و هیوایی ئازادی گەلانی هەرێمەکە.
لەلایەن گەلەکەمانەوە شۆرشی ژیانەوەمان لە هەلومەرجی ساڵانی نەوەدەکاندا ڕێگەی بەڕووی پێشکەووتنی مەزن کردەوە و لە سیاسەتەکانی سەرککۆماری کۆماری تورکیا تورگوت ئۆزەلدا لێگەڕێنی ئەوەی پرسی کورد بەڕێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت پێشکەووت. ڕێبەر ئاپۆ بە ئاگربەستی ١٧ـی ئاداری ١٩٩٣ بووە وەڵامگۆی ئەو لێگەڕینە و پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکرد. دەرنجام کاریگەریی سۆسیالیزمی بونیادنراو، تێگەیشتنی چەتەیی لەسەر هێڵی شەڕکردنمان دەسەپێندرا و دەوڵەتی قوڵ کە کۆتایی بە تورک ئۆزال و تیمەکەی هێنا، نەنجامی پەرەدان بە شەڕ لە جەختکردنەوە لە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی کورددا ئەم پرۆسەیە نوێیە هەڵوەشایەوە. بە هەزاران گوند چۆڵکران و سوتێندران. بە ملیۆنان کورد لە زێدی باو و باپیرانیان دەربەدەرکران، بە دەیان هەزار کەس بە ئەشکەنجەدانەوە خرانە زیندانەوە و بە هەزارانیش کە بکوژەکانیان دیار نییە کوژران. لە بەرانبەر ئەمەدا تەڤگەری ئازادیی لە ڕووی چەندێتی و چۆنییەتییەوە پەرەی سەند، شەڕی گەریلایی لە کوردستان و تورکیادا بڵاوبووەوە. بە کاریگەریی ئەو شەڕەی گەریلا ئەنجامیدا، گەلی کورد ڕاپەڕی. بەمشیوەیە لەلایەن هەردوو لایەنەکەوە شەڕ بووە بژاردەکەیەکی سەرەکی. دووبارە کە شەڕی لە دژ پەرەپێدرا تێپەڕنەکرا. بەم هۆکارە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بێئەنجام مایەوە تا ئەوەی پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیموکراتیک چارەسەر بکات.
پرۆسەکە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ـی شووباتی ١٩٩٩ گۆڕدرا بۆ قۆناغێکی جیاواز. لەم پرۆسەیەدا ئامانجێکی گرنگی پیلانگێڕییەکە شەڕی کورد-تورک بوو، کە بە هۆی هەوڵ و فیداکاریی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگریی لێکرا. وێرای ئەوەی لە سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمرالی زیندانی کرابوو، بەردەوام بوو لە پێداگریی لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیموکراتیک. ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵە لە ژێر گۆشەگیریی توندا ڕاگیراوە، بە تێکۆشانی دژی سیستەمی قڕکردنی ئیمرالی وەڵامی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی داوەتەوە. لە تێکۆشانی دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا، بە شیکردنەوەی سیستەمی دەسەڵاتدار-دەوڵەتیی باڵادەستیی پیاو، پاڕادایمی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک، ژینگەیی و ئازادییخوازی ژنی پێشخستووە. بەم شێوەیە بۆ گەلەکەمان، ژنان و مرۆڤایەتی ژێردەستە سیستەمی ئازادیی ئەلتەرناتیڤی بەرجەستە کردووە.
ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندییەکانی کورد-تورک کە بوونەتە کێشە، بە ئاماژەدان بە پێش پەیمانی لۆزان و دەستووری بنەڕەتی ١٩٢٤، تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیک و پێشبینی کۆماری تورکیای دیموکراتیک کە لەسەر بنەمای نیشتیمانی هاوبەش و گەلانی کورد-تورک وەک دامەزرێنەر دادەنرێن، وەک چوارچێوەی چارەسەرکردنی پرسی کورد قبووڵ دەکات. ڕاپەڕینەکانی کورد لە مێژووی کۆماردا، دیالەکتیکی پەیوەندییەکانی کورد-تورک لە مێژووی هەزار ساڵە و تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی ڕێبەرایەتی نیشانی دەدات کە پرسی کورد تەنها بە چارەسەرکردن لەسەر بنەمای وڵاتی هاوبەش و هاوڵاتی یەکسان دەکرێت بگاتە سەرکەوتن. لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا، پێشهاتەکانی ڕۆژانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناچاری دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی کورد-تورک دەسەپێنن.
گەلی بەڕێزی خۆڕاگرمان کە ماوەی ٥٢ ساڵە دژی سیاسەتەکانی تواندنەوە و قڕکردن، سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن، بە مەرجی دانی بەهای گەورە پەیوەستی ڕێپێوانی پەکەکە و ڕێبەرایەتی بوون، بە شێوەیەکی هۆشیارانەتر و ڕێکخراوتر پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیش دەکەن. تەواو دڵنیاین لە گەلەکەمان کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتایی هێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری، ئەوان لە هەمووان باشتر تێدەگەن و لەسەر بنەمای بونیادنانی کۆمەڵگای دیموکراتی، ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی تێکۆشانی دیموکراتیک بەجێ دەهێنن. گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، لە هەموو بوارەکاندا ڕێکخستنی خۆیان دروست دەکەن، بە زمانیان بە ناسنامەیان و بە کەلتوورەکەیان لە هەموو بوارەکاندا خۆیان بەڕێکخستن دەکەن، دژی هێرشەکان دەتوانن خۆیان بپارێزن و بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بونیادنانی کۆمەڵگای دیموکراتی و ژیانی کۆمیناڵ پێک دەهێنن. لەسەر ئەم بنەمایە باوەڕمان وایە کە پارتە سیاسییەکانی کورد، بەتەمەنەکان و ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بۆ پێشخستنی دیموکراسی کوردی و پێکهێنانی نەتەوەیی بوونی دیموکراتی کورد، بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
میراتی مێژوویی ئازادییمان کە بە تێکۆشان و بەرخۆدان تێپەڕیوە، لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمی پەکەکە، بە ڕێبازی سیاسەتی دیموکراتی بەهێزتر پێش دەکەوێت، داهاتووی گەلەکانمان لەسەر بنەمای ئازادیی و یەکسانی پێش دەکەوێت. گەلە هەژار و ڕەنجدەرەکانمان، هەموو گرووپە باوەڕدارەکان، ژنان و گەنجان، کرێکاران، گوندنشینان و ئەو بەشانەی لە دەرەوەی دەسەڵات ماونەتەوە، لەم پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکییەدا بە پاراستنی مافەکانیان لە گۆڕەپانێکی دادپەروەر و دیموکراتیدا ژیانی هاوبەش پێش دەخەن.
بڕیاری کۆنگرەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتایی هێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری، زەمینەیەکی پتەو بۆ ئاشتی هەمیشەیی و چارەسەری دیموکراتی پێشکەش دەکات. جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە باسیان لێدەکرێت پێویستی بەوەیە ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەکە بەرێوەبرببات و ئاراستەی بکات، دان نان بە مافەکانی سیاسەتی دیموکراتی و گەرەنتی یاسایی دروست و تەواو دەسەپێنێت. لەم قۆناغەدا گرنگە کە پەرلەمانی گەورەی گەلی تورکیا ڕۆڵی خۆی بە بەرپرسیارێتی مێژوویی بگێڕێت. بانگەوازیی دەکەین کە بە هەمان شێوە لە سەرەتاوە حکومەت و پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن، ئەو پارتە سیاسییانەی کە نوێنەرایەتییان لە پەرلەمان دەکرێت، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، کۆمەڵگای ئاینی و باوەڕییەکان، دامەزراوە دیموکراتییەکانی ڕاگەیاندن، بەتەمەنەکان (ڕیش سپییەکان)، ڕۆشنبیران، ئەکادیمیستان، هونەرمەندان، سەندیکاکانی کرێکاران، ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان، بزوتنەوە ژینگەپارێزەکان دەبێت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ و بەشداری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی بن.
هێزە سۆسیالیست و چەپڕەوەکانی تورکیا، پێکهاتە شۆڕشگێڕییەکان، ڕێکخراوەکان و کەسایەتییەکان بە پشتیوانی کردن لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی، تێکۆشانی گەلان، ژنان و چەوساوەکان ئاستێکی نوێ بەدەست دەهێنن. ئەمە، واتای سەرکەوتنی ئامانجی شۆڕشگێڕە گەورەکان دەگەیەنێت کە وتەی کۆتاییان "بژی برایەتی گەلانی تورک و کورد و تورکیای تەواو سەربەخۆ!" بوو.
لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی و تێکۆشانی سۆسیالیزمدا کە سۆسیالیزمی کۆمەڵگای دیموکراتی نوێنەرایەتی قۆناغێکی نوێ دەکات، بە پێشخستنی بزووتنەوەی دیموکراسی جیهانی، جیهانێکی یەکسان و دادپەروەر بونیاد دەنرێت. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە بانگەوازی دەکەین کە لە سەرەتاوە ئەو دۆستانەی کە پێشەنگی هەنگاوی ئازادیی جیهانیی دەکەن پشتیوانی گەورەتر لە ڕای گشتیی دیموکراتی لە چوارچێوەی تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیدا بکەن.
هێزە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە سیاسەتی قڕکردن ببینن کە ماوەی سەدەیەکە دژی گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، ڕێگر نەبن لە چارەسەریی دیموکراتیک و بانگهێشتیان دەکەین کە پشتگیرییەکی بونیادنەری پرۆسەکە بکەن.
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە کە بە بانگەوازی ڕێبەرایەتییمان کۆبووەوە، شەهادەتی کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان "فوئاد-عەلی حەیدەر قەیتان" کە لە ٣ـی تەمووزی ٢٠١٨ـدا و "ڕەزا ئاڵتوون" کە لە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٩ـدا شەهید بوون، ڕاگەیاند. لەسەر ئەم بنەمایە یەکێک لە کادرە پێشەنگ و دامەزرێنەری پەکەکە هەڤاڵ "فوئاد-عەلی حەیدەر قەیتان" وەکو هێمای 'دڵسۆزی بۆ ڕێبەرێتی، حەقیقەت و ژیانی پیرۆز'؛ یەکێک لە هەڤاڵە سەرەتاییەکانی ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵ "ڕەزا ئالتوون"ـیشی وەکو هێمای 'هەڤاڵێتی ئازادی' پەسەند کردووە. کۆنگرەی ١٢ـەمینی مێژوویی پارتیمان، پێشکەش بە ئەو دوو شەهیدە مەزنە دەکەین کە لە سەرەتای بزووتنەوەی ئازادیمانەوە بەشدار بوون و بە تێکۆشانی بێوچانیان پێشەنگایەتییان کردووین، لە کەسایەتی ئەواندا بەڵێنی سەرکەوتنمان بۆ هەموو شەهیدانی تێکۆشانەکەمان دووپات دەکەینەوە، خواستی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی خەونەکانی شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی سری سورەیا ئۆندەر دەردەبڕین.
سۆسیالیزمی نەتەوەیی دەوڵەتدار شکست دەهێنێت؛ سۆسیالیزمی کۆمەڵگای دیموکراتیک سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت!
پێداگریی لە مرۆڤایەتیدا پێداگرییە لە سۆسیالیزمدا!
بژی سەرۆک ئاپۆ!
١٢ـی ئایار ٢٠٢٥
دیوانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە"