رەوتی هەڵوێست لە پێکهێنانی یەک لیستیی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن کشایەوە
09:21 - 11/05/2025
زەمەن - کوردستانى
عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، وەکو رەوتی هەڵوێست لەگەڵ کەسانێک ناچینە یەک لیستییەوە کە جێگەی متمانەی ئێمە و خەڵکی کوردستان نین. بۆیە بڕیارماندا لە پێکهێنانی یەک لیستیی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بکشێینەوە.
عەلی حەمەساڵح راشیگەیاند، لایەنێک لەکاتێکدا لەگەڵ ئێمە خەریکی دانوستاندن بوو، لە هەمان کاتدا لەگەڵ بەغداش خەریکی گفتوگۆی بەشداریکردنە لە حکومەت.
هەروەها گوتیشى، لەگەڵ کەسانێک ناچینە یەک لیستییەوە کە مافی خەڵکیان لەلایە و جێگەی متمانەی ئێمە و خەڵکی کوردستان نین.