هەرکەسێک سەگە بەرەڵاکان بگرێت پارەى پێدەدرێت
09:12 - 11/05/2025
زەمەن - کوردستانى
بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە هەولێر دەڵێت، هەرکەسێک سەگێکى بەرەڵا بگرێت و بیگەیەنێتە شێڵتەرێک، سێ هەزار دینارى پێدەدەن.
پەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، هەرکەسێک دەیەوێت سەگە بەرەڵاکان کۆبکاتەوە، دەبێت سەردانیان بکات، گرێبەستێکى لەگەڵ دەکەن، بۆ گرتنى هەر سەگێک و بردنى بۆ شێڵتەرێک، بڕى سێ هەزار دینارى پێدەدەن.
لەمەودوا هەرکەس بیەوێت سەگ بگرێت و بیگەیێنێتە شێڵتەر بۆ بەخێوکردن، گرێبەستی بۆ دەکەن و دواتر بۆ گرتنی هەر سەگێک سێ هەزار دیناری پێ دەدەن.
ژیار جەلال، بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، هەرکەس ماتۆڕسکیلی سێ تایەی هەیە یان ئۆتۆمبێل و خوازیارە لە هەڵمەتی گرتنی سەگدا بەشدار بێت، دەبێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی گرێبەستی بۆ بکەین، دەشڵێت، ئەوانەی دەیانەوێ لە هەڵمەتەکەدا بەشداربن، دەبێت بارهەڵگرەکەیان بکەنە قەفەس بۆ گرتنی سەگەکان؛ بەو شێوەیە نەبێت گرێبەستیان بۆ ناکرێت.
هەروەها راشیگەیاند، ئەو کەسانەی بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن، کۆتایی هەفتە چەند سەگیان گەیاندبێتە شێڵتەری هەولێر بۆ هەریەکەیان سێ هەزار دیناری پێ دەدرێت.