دوو رۆژنامەنوس؛ لە سلێمانی پەکەکە کۆنگرەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجام داوە
11:02 - 09/05/2025
زەمەن - هەرێمی کوردستان
دوو ڕۆژنامەنووسی دیار و شارەزای كاروباری توركیا، ڕایانگەیاندووە پکک كۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی لە شاری سلێمانی کردووە.
یوسف شەریفی رۆژنامەنوس نوسیویەتی، ئۆجەلانیش بە تەلەفون بەشداری كردووە وئاگادارە، چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، قەندیل لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێک بڵاوبكاتەوە.
لەلایەکی دیکە یەڵدرای ئۆگور، سەرنوسەری رۆژنامەی "سەربەستی یەتی"ی توركی، هەمان زانیاری پشت ڕاستکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە ۳ی ئەم مانگە کۆنگرەکە دەستی پێکردووە و چەند ڕۆژێکی خەیاندووە.
جێی باسە تا ئێستا بەفەرمی قەندیل و میدیاکانی نزیک لێیانەوە هیچ زانیاریەکیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دوێنێ ئەردۆغان ڕایگەیاند ئەمڕۆ یان سبەی پککـ٥ خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و دەچینە قۆناغێکی نوێ.