کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە مەدرید
08:44 - 29/07/2019
"زەمەن"
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ وەرگرتنی خەڵاتێک گەڕایەوە مەدرید
و ڕایگەیاند: زۆر به‌داخه‌وه‌م كاتێك ریال مه‌دریدم جێهێشت.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتی ڕۆژنامەی مارکای وەرگرت و ڕایگەیاند:
ریال مه‌درید وایكرد زۆر سه‌رسامی شاری مه‌درید بم، ئه‌م شاره نه‌ك به‌هۆی تۆپی
پێ، به‌ڵكو یه‌كێكه له شاره سه‌رنجڕاكێشه‌كان ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی
تێیدا ده‌ژین و سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئەو ئەستێرەیەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدیرد ڕاشیگەیاند: مه‌درید به‌شێكه
له ژیانم، له‌و شاره نۆ ساڵم به‌سه‌ر بردووه، لێره من خاوه‌نی هۆتێل، هۆڵی له‌شجوان
و سه‌نته‌ری پزیشكیم و ناتوانم لێره داببڕێم هه‌ر ده‌بێت ناوه ناوه سه‌ردانی
بكه‌م.
وتیش وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته من زیاتر په‌یوه‌ست به مه‌درید ده‌كات،
وایلێكردم زیاتر له مه‌درید نزیك ببمه‌وه.