76 عیراق

سەرۆکى فەرەنسا سەردانى عێراق دەکات

07:15 - 04/05/2025

زەمەن - عێراقى

 

بڕیارە مانگی داهاتوو ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ بەشداریكردن لە سێهەمین كۆنفرانسی بەغداد بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی سەردانی بەغداد بكات و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق چەند دۆسیەیەک تاوتوێ بكات.

 

عامر فایز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لیژنەى هاوبەش لەنێوان عێراق و فەرەنسا پێکهێنراوە بۆ ئامادەکردنى ئەو دۆسێیانەی لە سەردانەكەی سەرۆكی فەرەنسا بۆ بەغداد گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

 

راشیگەیاندووە، دۆسیەکان پەیوەستن بە  لەنێویاندا دۆسێكانی تایبەت بە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و ئاسایش و سەربازیی.

 

هەروەها راشیگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت لە سەردانەكەدا، ژمارەیەك گرێبەستی چەك لەنێوان فەرەنسا و عیراق ئیمزا بكرێت و كار بكرێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەشداری كۆمپانیاكانی فەرەنسا لە كەرتی وەبەرهێنان لە عیراق.

ئەم سەردانەى ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا بۆ عێراق لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 17ی مانگی داهاتوو سێهەمین كۆنفرانسی بەغداد بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی بەڕێوەبچێت و بە بەشداری بەشێكی زۆر لە سەرۆكی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، چەندین دۆسێی پەیوەندیدار بە عیراق و ناوچەكە تاوتوێ بكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن