73وتار

د. ئەنوەر شێخە مافی خۆیەتی ژیانێکی نوێی هاوسەری پێکبهێنێت.!

5/3/2025 4:06:00 PM
شوان محەمەد

پزیشکی ناسراوی سلێمانی و کورد د. ئەنوەر شێخە مافی خۆیەتی ژیانی هاسەری دووەم پێکبهێنێت. 

ئەم پزیشکە مرۆڤ دۆستە کە یەکێکە لەوانەی چارەسەری پزیشکی شێرپەنجەی هێنایە کوردستان و تا ئێستا عیادەکەی بە خۆراییە بۆ هاوڵاتیان، مافی خۆیەتی ژنی دووەمی ژیانی بهێنێت.

د. ئەنوەر شێخە دە ساڵی رەبەقە لە ژنەکەی پێشووی کە سێ مناڵیان هەبوو جیابۆتەوەو ئەوان لەگەڵ مناڵەکانیدا لە ئەمەریکا دەژین و گەورەبوون و تەواو پێگەیشتوون سەرقاڵی ژیانی خۆیانن.

د. ئەنوەر شێخە کە پزیشکێکە لەسەر ئاستی جیهانیش ناسراوە، لە دوای روخانی رژێمی پێشووەوە لە کوردستان دەژی و مافی بێ چەندو چوونی خۆیەتی ژیانێکی تر دروستبکات.

ئەو خاتوونە نوێیەی ژیانی هاوسەری لەگەڵدا گرێداوە ٣١ ساڵە و دوو کچی هەیە و لە هاوسەرەکەی چەند ساڵێکە جیابۆتەوەو ئەویش پیشەکەی پزیشکە. واتە مناڵێک نییە کە نەتوانێت خۆی بڕیار لەسەر ژیانی خۆی بدات.

ئەگەر قسەیەک لەسەر جیاوازی تەمەنیان هەبێت، ئەوا هیچیان هەرزەکار نین، تا ئێمە لەبری ئەوان بڕیار بدەین و تانەو تەشەریان لێبدەین.

ئێمە دەبێت لە بەخشندەی بۆ خەڵکی کوردستان و دڵسۆزی بۆ پیشەکەی لە دکتۆر ئەنوەر شێخە بڕوانین.. 

تکایە با رێز لە کەسە گەورەکانی خۆمان بگرین و دەست لە کاروباری ژیانیانشیان وەرنەدەین..

دکتۆر ئەنوەر پیرۆزەو ژیانی تایبەتی خۆتانە، کێش پێی ناخۆشە سەری دای لە بەرد.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن