752 کوردستان

حكومەت هۆشداریەكی مەترسیدار لەسەر كەشوهەوای رۆژی هەینی بڵاوكردەوە

10:53 - 01/05/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

لە راگەیەنراوێكی بەپەلەدا حكومەت هۆشداریەكی مەترسیدار لەسەر كەشوهەوای رۆژی هەینی بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

 بەیانی رۆژی هەینی رێکەوت 2-5-2025
کەش وهەوای ناوچەکەو عێراق بەگشتی وەهەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناسەقام گیر دەبیت بەجؤڕێک کەشێکی رەشەباو بروسکە وتاوە بارانی پچرپچر دەبیت کە خیرایی با لەکاتەکانی دوایی نیوەرؤ بەرز دەبێتەوە لەهەندی شوێن بۆ سەروی 50 کم/ک وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم رێژەی تۆز وخۆل زیاتر دەبێت هەروەها پێشبینی ژمارەیەکی زۆر لەروودانی بروسکە دەکرێت بۆ ئاگاداری, بۆ کاتەکانى ئێوارە خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنن
بەشی پێشبینی كەشوهەوا
1-5-2025

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن