324 کوردستان

بەغداد پارە نانێرێت.. عێراق لە رێككەوتنەكەی نێوان خۆی و هەرێم پەشیمان بوەتەوە

08:55 - 07/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

عێراق لە رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغداد بۆ دابینكردنی موچەی ساڵی 2025 پەشیمان بوەتەوە


بڕیار نامیق، پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: عێراق لە ئەو رێككەوتنە پەشیمان بوەتەوە كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر دابینكردنی موچەی ساڵی 2025ـی موچەخۆرانی هەرێم ئەنجامیداوە.


وتیشی: بنەمای رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغداد خۆی لە؛ لیستێكی موچەی بێ كێشە، رادەستكردنی لە (50%)ـی داهاتی ناوخۆ، دەستكردنەوە بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەبینێتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پاساوەكانی حكومەتی عێراق بۆ نەناردنی موچەی موچە خۆرانی هەرێم دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە؛ عێراق كێشەی نەبونی پارەی كاشی هەیە و ناشیەوێت پێش هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز موچە دابەشت بكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن