تەیف سامی: کورتهێنانی بودجەمان هەیە
01:23 - 05/05/2025
زەمەن _ عێراقی
تەیف سامی ڕایگەیاند: گەشەسەندنی کەرتی کشتوکاڵ و زیادبونی خەرجییە گشتییەکانەوە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەڕێژەی ٥٪ زیادیکردوو و کورتهێنانی بودجە کەمە و مەترسی لەسەر قەرزە گشتییەکانی عێراق دروست ناکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، تەیف سامی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەیەکیان لە عەممانی پایتەختی ئوردن، کە تێیدا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی و شاندێکی باڵای حکومەت، لەگەڵ شاندی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش دوایین پێشهاتە ئابوری و داراییەکانی عێراقمان تاوتوێ کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی باسی چەند پێوەرێکی ئەرێنی كرد کە پەیوەندییان بە ئابوری عێراقەوە هەیە، دیارترینیان گەشەی 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، کە بەهۆی گەشەسەندنی کەرتی کشتوکاڵ و زیادبونی خەرجییە گشتییەکانەوە بوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی "چاوەڕوانییەکان ئاماژەن بۆ بەردەوامی گەشەکردن بە ڕێژەی ٤٪ لە ساڵی ٢٠٢٥دا.
وەزیری دارایی عیراق دەشڵێت: "ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی نەوت وابەستەی بڕیارەکانی ئۆپێک دەمێنێتەوە سەبارەت بە سەقفی بەرهەمهێنان و نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا".
لەبارەی کورتهێنانی دارایی باس لەوەدەکات، "کورتهێنان لە ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتوەتە پێنج ترلیۆن دینار، کە هاوتایە لەگەڵ ١.٥٪ی بەرهەمی ناوخۆیی، بەدەر لە دانەوەی قەرز و پارەدانی دواخراو بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و وزە، ئهوهش ئاستێکی نزمە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێژەی قەرزی گشتی نییە و خەمڵاندنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئهوهی پشتڕاستكردوهتهوه".
ڕاوێژکاری دەکات بۆ پشتگیریکردنی وەزارەت، ئەوە جگە لە دامەزراندنی کارمەندی نوێ بە پلەی پێشکەوتو بۆ چالاککردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی قەرزە گشتیەکان و شیکاری دارایی
ڕونیشیکردەوە، "سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و ڕاوێژکاری بۆ عێراق، بەتایبەتی لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی قەرزە گشتییەکان، چاکسازی لە باج و دەستنیشانکردنی گونجاوترین سیستەمی باج بۆ دۆخی کۆمەڵایەتی عێراق، لە ڕێگەی سەنتەری هاوکاری تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (METAC)".