وەزارەتى پەروەردە خوێندکارانى پۆلى 12 ئاگاداردەکاتەوە
09:39 - 07/05/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى کوردستان ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکاتەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.
وەزارەتى پەروەردە دەڵێت، داوا لە خوێندکاران دەکەین، ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (1ی6ی2025) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2024-2025)خولی یەکەم.
هەروەها دەڵێت، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.
کلیک لێرە بکە بۆ دۆزینەوەى ناوەکەت