72 عیراق

ئەمڕۆ دەرگاى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دادەخرێت

10:44 - 04/05/2025

زه‌مه‌ن - عێراقی

 ئەمڕۆ 4ی ئایار دەرگاى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانەکاندا دادەخرێت و ئەگەر تاکۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ تۆمارنەکرێن مافى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنى 11ـى تشرینى دووەمدا نابێت.

حەسەن هادى زایر ئەندامی کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژادنەکانى عێراق به‌ "زه‌مه‌ن"ی راگەیاند، تا ئێستا 330 حیزب داواکارییان پێشکەشکردووە بەڵام 67 یان مامەڵە یاساییەکانیان تەواونەکراوە، 67 هاوپەیمانی ناوى خۆیان تۆمارکردووە.

بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، 29 ملیۆن هاووڵاتی لە عێراق و هەرێمى کوردستان مافى دەنگدانیان دەبێت، بەڵام ئەوانە دەتوانن بەشداربن لە هەڵبژاردن کە کارتى بایۆمەتریى دەنگدانیان هەیە و کارتەکە مەرجى بەشداریکردنە لەو دەنگدانەدا، کە بڕیارە لە 11ـى تشرینى دووەمى ئەم ساڵ بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن