325 کوردستان

فۆڕمى ئەلیکترۆنى بەشەخۆراک گەیشتە کوردستان

08:32 - 07/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ شاندێکى تەکنیکى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد، بەڕێوەبەرى بەشەخۆراکى هەڵەبجە دەڵێت، بڕیارە سبەی وەک یەکەم شوێن لە پارێزگای هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنی پسوڵەى خۆراکی ئەلیکترۆنی چالاک بکرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەریوان هادی، بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداریان کردوونەتەوە، سبەینێ شاندە تەکنیکییەکەى عێراق دەچێتە هەڵەبجە تاوەکو ئەپڵیکەیشنی پسوڵەى خۆراک وەک یەکەم شوێنی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە چالاک بکەن، دواتر دەستدەکرێت بە نوێکردنەوەی مامەڵەی هاووڵاتیان.

هەروەها رایگەیاند، هەموو دواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێ کردووە و ئامادەکارییەکان تەواو بوون، فۆڕمی بریکارەکانیشمان پڕکردووەتەوە، تەنیا ماوە کە بێن و ئەپڵیکەیشنەکە چالاک بکەن.

 

بڕیارە دواى تەواوبوونى پارێزگاى هەڵەبجە، شاندەکەى عێراق لە سلێمانى و هەولێر و دهۆکیش ئەپڵیکەیشنەکە چالاک بکەن و پسوڵەى ئەلیکترۆنى بۆ سەرجەم هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دروست بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن