74 کوردستان

گوڕی بومەلەرزەکەی تورکیا چەند بوو؟

02:48 - 23/04/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٢ پلەی ڕێختەر ئەستەنبوڵ و چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاند.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد)، ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٢:٤٩ خولەکی نیوەڕۆ بومەلەرزەیەک بەقوڵی ٦.٩٢کم و  گوڕی ٦.٢ پلە بە پێوەری رێختەر ئەستەنبوڵی هەژاندووە، کە چەقی بومەلەرزەکە دوورگەی مارمارا دەنیزی بووە.

هاوکات، تەنها ئەمڕۆ چوار بومەلەرزەی دیکە لە دەریای مارمارا لە ئەستەنبوڵ روویانداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن