480 کوردستان

لەبارەی لیستی موچەی مانگی سێ زانیاری نوێ..

10:31 - 18/03/2025

زەمەن - ئابوری

ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی سێ رەوانەی بەغداد دەكرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە "زەمەن"ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێش تەواوبوونی كاتی دەوام لیستی موچەی مانگی سێ بەشێوەی پەیرۆڵ رەوانەی بەغداد دەكرێت .

بەپێی زانیاری سەرچاوەكەی "زەمەن" ئەو كێشانەی ماوەكانی رابردوو لە لیستی موچە هەبوون چارەسەركراون.

رۆژی 12ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەرانی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە بێت ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی شوباتی هەریەكە لە وەزارەتەكانی كاروباری كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، كارەبا، ئەوقاف و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

هەر ئەمرۆ مووچەی مانگی شوباتی هەریەكە سەرۆكایەتیی هەرێم، سەرۆكایەتیی حكومەت، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەكانی 70 و 80 و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن