مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا بە گرێبەست دەکرێن
12:37 - 02/10/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا چوار هەزار مامۆستای وانەبێژی خوێندنی باڵا بەگرێبەست کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەو و لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا بەگرێبەست بکرێن.
ژمارەی ئەو مامۆستا وانەبێژانەی کە بڕیارە بە گرێبەست بکرێن چوار هەزار مامۆستایە.