لافاو بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٠٠ کەس
10:26 - 29/09/2024
زەمەن - نیپاڵ
بەهۆی لافاوەوە
لە نیپاڵ نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێماڵ و حاڵ
بوون.
بەهۆی
لافاوەکەوە، حکومەتی نیپاڵ دەوامی زانکۆ و قوتابخانەکانی بۆ سێ رۆژ راگرتووە،
هاوکات هەموو هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ بە مەبەستی یارمەتیدانی خەڵکی لەو دۆخەی وڵاتەکەی
گرتوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، بارانی
بەخوڕ لە ڕۆژی هەینییەوە دەستی پێکردووە و زیانی زۆری بە کاتماندوی ئەو وڵاتە گەیاندووە.