4593 کوردستان

وەزارەتى دارایى عێراق خشتەیەکى مووچەى بۆ هەرێم نارد

08:42 - 19/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى دارایى عێراق خشتەیەکى 20 خاڵى بۆ وەزارەتى دارایى هەرێم ناردووە و داوا دەکات، لەمەودوا بەپێى ئەو خشتە 20 خاڵییە لیستى مووچە ئامادەبکەن و بۆیان بنێرن.

 

 

ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى عێراق بۆ هەرێمى ناردووە لە دووبەش پێکدێت، بەشی یەکەمیان زانیاری دیمۆگرافی کە پەیوەستە بە زانیاری کەسی مووچەخۆر وەکو، ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک ‌و باوکی دایک ‌و باپیری دایک، ھەروەھا ساڵی لەدایکبون ‌و ڕەگەز لە خۆی گرتووە.

 

بەشی دوەمیش پەیوەستە بە زانیاری وردی ئەو کەسە لە ناو حکومەت و لیستی مووچەدا، لەوانەش کاتی دامەزراندن بارودۆخی خزمەت، جۆری خزمەت، پلەی وەزیفی، ناونیشانی وەزیفی، بڕوانامە، پۆست، شوێنی کارکردن و کۆی موچە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەشت و نۆی ئەم مانگە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وزاری عیراق و ھەرێم لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دواتر حکومەتی عیراق بڕیاریدا بە ناردنی موچە تا کۆتایی ئەمساڵ و 1ی کانوونی دووەمی 2025 دوا وادەیە بۆ چاککردنی تێبینیەکان لە لیستی مووچەی ھەرێم.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن