هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێم
            
                 01:59 - 01/08/2024 
        
            
            
              
               
            
            
       
زەمەن - هەرێمی کوردستان
عەمار سوبحی سەرۆکی
دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەڵێت: لە مانگی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان زۆر هاوکاریان بووە و بۆ
مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی
نابێت.
دووپاتیشی
کردەوە کە تەنیا بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان بەشێوەیەکی وەرزی وردبینیی
دەکەین.