زیاتر لە 80 هەزار تۆن برنجی ئەمریكی و تایلەندی گەیشتە عێراق
10:33 - 28/05/2023
زەمەن-عێراق
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رای ئاشكرای دەكات، دوو كەشتیی برنج بە زیاتر لە 80 هەزار تۆنەوە گەیشتە كەنارە ئاوییەكانی عێراق.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا هاتووە، دوو كەشتیی باركراو بە بڕی 85 هەزار تۆن برنجی تایلەندی و ئەمەریكی گەیشتە كەنارە ئاوییەكانی عێراق.
روونیشیكردووەتەوە، بڕی 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی و 41 هەزار تۆن برنجی ئەمەریكی، لەڕێی دوو كەشتیی گەیشتوونەتە ناوچە كەناراوییەكان لە بەندەری ئوم قەسر، كە بار كراون بە برنج بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بكرێن.
جەختی لەوەشكردەوە، تیمێكی پشكنەری تاقیگەیی لە بەشی كۆنترۆڵی جۆری كۆمپانیاكان، نموونەی برنجەكەیان وەرگرتووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی سەرەتایی، دواتریش نموونەكان ڕەوانەی بەشی كۆنترۆڵی كوالێتی ناوەندی كۆمپانیاكە دەكەن لە بەغدا بۆ تەواوكردنی تەواوی پشكنینەكان.