ئابوری

نرخی نەوت لە ئاستێك نزمدا وەستاوە

09:33 - 25/05/2023 25 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزیكەی مانگێكە لە خوار هەشتا دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و22 سەنتە، نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 74 دۆلار و 8 سەنتە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە نرخی نەوت بۆ خوار هەشتا دۆلار دابەزیوە.

له‌ 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه‌، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا  كه‌ رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.

بەنیسبەت هەرێمی كوردستان و عێراقەوە، بەرزبوونەوە و داكشانی نرخی نەوتی جیهانی، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر داهات هەیە بەو پێیەی سەرچاوەی یەكەمی داهاتە.

 لە دوای رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕوان دەكرێت بەرزو نزمی نەوت كاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران نەبێت، بەو پێیەی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە دێت، هاوكات حكومەتی عێراق خاوەن یەدەگێكی زۆرە و مانگی رابردوو گەیشتە 115 ملیار دۆلار، ئەوەش گرەنتی موچەی فەرمانبەران دەكات

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ