ئێران رەتی دەکاتەوە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس وێستگەی ئەتۆمی دروست کردبێت
06:58 - 24/05/2023
51 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
ئێران ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە
باس لەوە دەکەن لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس وێستگەی ئەتۆمی دروست کردووە.
ئاژانسی ئاسۆشییەیتد پرێس لە
هەواڵێکدا کە بە پشتبەستن بە شیکاری پسپۆڕان و گرتەی مانگە دەستکردەکان ئامادە
کراوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران لە ناوچەیەک لە دامێنی زنجیرە چیاکانی
زاگرۆس و لەژێر زەویدا دەستی بە دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی کردووە.
محەمەد ئیسلامی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، لهبارهی ههواڵهوه رایگهیاند: هەرکاتێک رەوشی ناوچەکە بۆ زایۆنیستەکان (ئیسرائیل) سەخت ببێت، دەست بەم ئۆپەراسیۆنە دەروونییانە دەکەن و هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دەدەن.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە کۆمانیای
"Planet Labs PBC"ی
تایبەت بە گرتەی مانگەدەستکردەکان وەرگیراون، ئێران لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی ناتانز
کە لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار رووبەڕووی هێرش بووەتەوە، تونێل لێدەدات.
پسپۆڕانی ناوەندی جەیمس مارتین بۆ
هەوڵەکانی تایبەت بە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکە ئەتۆمییەکانی سەربە ئەنستیتۆی
میدڵبوری بۆ لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان، ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەم گرتانە
ئەوە نیشان دەدەن کە لەژێر زەوی ئەم ناوچەیەدا کاری هەڵکەندن ئەنجام دەدرێت.
باس لەوەش دەکرێت کە لە گرتەکاندا
چوار دەروازەی چوونە ژوورەوە لە چیاکەدا بەدیدەکرێن کە هەریەکەیان شەش مەتر پان و
هەشت مەتر بەرزن.
کێڵسەی داڤنپۆرت بەڕێوبەری سیاسەتی
رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکە ئەتۆمییەکانی سەربە رێکخراوی کۆنترۆڵکردنی چەک کە
بنکەکەی لە واشنتۆنە، لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی خستەڕوو و رایگەیاند:
"دروستکردنی وێستگە ئەتۆمییەکە کابوسێکە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی نوێ لەنێوان
ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل".
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە
ئەم وێستگەیە لە قوڵاییەکدا دروست دەکرێت کە تەنانەت چەکی "bunker
buster"ی ئەمریکیش کە
تایبەتە بە ئاشکراکردنی پەناگە، نایگاتێ.