بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلار و دینارەوە بڕیاری نوێی دەركرد
12:48 - 21/05/2023
802 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن-ئابوری
بانکی ناوەندی عێراق کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی نوێی بۆ کارتەکانی پریپەید دەرکرد و بڕی پارەی ناو پریپەیدی سنوردار كرد.
بەگوێرەی بڕیار و رێنماییە نوێیەكە، پێویستە زۆرتری بڕی مایە لەنێو ئەژمارەکە لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت. هەروەها پڕکردنەوەی مانگانەی کارتەکانی پریپەید لە 10 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
بانكی ناوەندی راشیگەیاندوە، نابێت لە ئامێرەکانی ATM رۆژانە زیاتر لە 300 دۆلار رابکێشرێت، مانگانەش لە 3 هەزار دۆلار زیاتر رابکێشرێت.
هەروەها دەشڵێت: لە مامەڵەکانی کڕینیشدا نابێت لە 750 دۆلار زیاتر بێت، بەو مەرجەی لەسەر ئاستی مانگەکەدا لە 3 هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتوە: رێگە بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆری A و B دەدرێت کارتی پریپەید دەربکەن، لە هەمان کاتدا مامەڵەکردنی بە سەرجەم کارتەکانی بە سیمبوڵی MCC قەدەغەکرد.