د.دیندار زێباری: نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له‌هه‌رێمی كوردستان حوكمدراون
09:27 - 13/06/2019
"زەمەن"
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی
هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی
داعش له‌هه‌رێمی كوردستان(3400) ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند، به‌شێكی زۆرییان ئازاد
كران به‌شێكیشیان هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان.
د.دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە
نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان و
حكومدراوانی چه‌كدارانی داعش بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" له‌سه‌ره‌تای
2014ه‌وه تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان(3400)
ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند، به‌شێكی زۆرییان ئازاد كران به‌شێكیشیان ده‌توانم بڵێم
هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌شێكیشیان حكومدراون به‌وشێوه‌یه، وه زیاتر له
1400 كه‌س له‌وانه ڕاده‌ستی به‌غداد كراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه خه‌ڵكی
ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت سه‌باره‌ت
به‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ژماره‌یه‌شی كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان زیندانین ده‌توانم
بڵێم له‌نێوان 1000 زیندانیه كه‌به‌شێك له‌وانه له‌لایه‌ن دادگاوه حكومدراون به‌شێكیش
له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێیی حكومی دادگان."
سەبارەت بە ژن و منداڵانی داعش‌یش دەڵێت" له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017
نزیکەی 90 كه‌س هه‌بوو لەکوردستان کە لەژن و مێردمنداڵی داعش بوون ئەو
مێردمنداڵانە تەمەنیان لەدەوری (12--16) ساڵی بووە ئێمە ئەوانەمان لەگەڵ
زیندانیەکانی تر دانه‌نابوو بەڵکو لەبەشی چاکسازی گه‌وران لەهەولێر داماننابوون،
ئێستا نزیكه‌ی 20 ژن و مێردمنداڵ ماون چاوه‌ڕێن ئازادبكرێن مامەڵەیەکی تایبەتمان
لەگەڵیان كراوه، لەگەڵ یوئێن خەریکین کە بابەتی خوێندن و شتی وایان بۆ ڕێکبخرێت
سەردانی کەسوکارییان بەردەوامە پارێزەری تایبەت بەخۆیان هەیە بەشێک لەم 90 کەسە
ئازاد کراون گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان هەندێکی تریان هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان
سزاکانیشیان بەڕاستی زۆر کەم بووە ناگات بە 2 ساڵ ئەوەش هەر بۆ ئەوە بووە
بگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵگا بەمەرجێک ئەوانە کاری تیرۆریستیان ئەنجام نەدابێت هەوڵ
دەدرێت ئەوانە بگەڕێنەوە کۆمەڵگا وە حکومەتی هەرێم لەوبارەیەوە دانوستانی لەگەڵ
بەغداد کردووە ئامادەشین بەڵگەی تەواویان پێبدەین کە لەهەرێمی کوردستان دادگایی
کراون و حکومی خۆیان وەرگرتووە، وە لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵ کراوە تا جارێکی تر
دادگایی نەکڕینەوە."
سەبارەت بەو منداڵانەی چەکدارانی داعش کە لە
ژنانی ئێزیدی بوویانە دەڵێت "ئەوانە دۆخێکی ترن، ئەوانە هاوڵاتی عیراقن
لەهەرێمی کوردستان ئەوانە لایەنی ڕۆحی یەزیدییەکان لێبوردنی گشتی بۆ دەرکردوون،
حکومەتی هەرێم پشتگیری‌یان لێدەکات بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان ئەوانە گوناهبار نین
هەوڵدراوە لەگەڵ هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی وەک ئەڵمانیا کە چارەسەری دەرونیان بۆ
بکات ئەوانە بحەوێنەوە لەناو کەسوکاری خۆیان."