ئێران یەکەم رۆژى رەمەزانى دیارى کرد
04:39 - 18/03/2023
77 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_جیهانى
لیژنەی بینینی مانگ لە
ئێران یئاشکرایکرد، 23ی ئەم مانگە یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانە.
لیژنەی بینینی مانگی كۆماری
ئیسلامیی ئێران بڵاویكردووەتەوە وڵاتانی ئیسلامی رۆژی پێنجشەممە 23ی ئازاریان وەكو
یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریكردووە و بە یەكەوە دەیكەنە رەمەزان.
پێشتریش بەشێك لە وڵاتانی
ئیسلامی و دەوڵەتانی عەرەبی رایگەیاندبوو كە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 23ی
ئازاری 2023 دەبێت.
بەوپێیەش ئەمساڵ ئەو
وڵاتانەى سەر بە مەزهەبى شیعەن لەگەڵ وڵاتانى سوننە مەزهەب بەیەکەوە رەمەزان
دەستپێدەکەن، لەکاتێکدا ساڵانى رابردوو شیعەکان رۆژێک دواى سوننەکان دەیانکرد بە
رەمەزان.