له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی فرۆشتنی دۆلاری 132 هه‌زاری ده‌ستپێده‌كاته‌وه
10:33 - 18/03/2023
"زەمەن"
سبه‌ینێ
یه‌كشه‌ممه، فرۆشتنی دۆلاری 132 هه‌زاری ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام برێكی كه‌متر
له جاران به گه‌شتیاران ده‌فرۆشرێت.
به‌پێی
زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" سبەینێ لەهەردوو فرۆکەخانەی (هەولێر -سلێمانی
) گەشتیاران دەتوانن 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بگۆڕنەوە، بەڵام تەنها (٢٠٠٠) هەزار دۆلار دەگۆڕدرێتەوە.
هاوكات بانکی ڕافیدەین رایگه‌یاند: لە سبەینێوە 100 دۆلار بە 132 هەزار
دینار بە پێی ڕێنمایی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران دەفرۆشێت.
لە
بەشێکی ڕاگەیەندراوەکە بانکی ڕافیدەین دەڵێت: هەریەك لە لقەکانی شەقامی فەڵەستین، گۆڕەپانی فیردەوس، مەشتەل، ڕافعی، مەعریفە، حەی عەرەبی، بابولەمەعزەم، قدس،
باب شەرقی، خەزرا، ئەمیندراێتی ئەنجومەنی وەزیران پارەی عێراقی لە گەشتیاران
وەردەگرن و دەیگۆڕن بە دۆلار.
كه‌مكردنه‌وه‌ی
پێدانی دۆلار بۆ دوو هه‌زار دۆلار به گه‌شتیاران له كاتێكدایه، پێشتر بانکەکان نزیکەی
حەوت هەزار دۆلارییان لە فرۆکەخانەکان بە گەشتیاران دەفرۆشت. كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ش
دوای ئاشكرابوونی فێڵێک هات له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق، ئەویش گەشتکردنی هاوڵاتیان
بوو بەخۆرایی بۆ دەرەوەی وڵات، بۆ ماوەی هەفتەیەک لە بەرامبەر وەرگرتنی دۆلار بەنرخی
حکومی بۆ کومپانیاکانی گەشتوگوزار.
فێڵەكە بە جۆرێك بوو نوێنەری کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار لە مۆڵەکاندا
ده‌وەستاون، داوایان له گه‌شتیاران ده‌كرد پاسپۆرتەکەتیان پێبدەن، بۆ ئەوەی ئەوان
دۆلاری لەسەر وەربگرن، لە بەرامبەردا گەشتێکی بە خۆڕای پێدەکەن بۆ دەرەوەی وڵات، كە مانەوە لە ئۆتێل و خواردنیشیان بۆ دابین دەكردو
هەروەها ٢٠٠ یان ٣٠٠ دۆلاریشیان پێدەدا، بۆ ئەوەی لەوێ خەرجی بكات.
ناجێگیری نرخی دۆلار له كاتێكدایه، رۆژی حه‌وتی
شوباتی 2023، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا به گۆڕینی نرخی دۆلار
و دابه‌زاندنی، كه به‌مجۆره دیاریكراوه:
1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک، نرخی کڕینی دۆلارێک
لە وەزارەتی دارایی.
بۆ هەر دۆلارێک بە 1310 دینار، نرخی فرۆشتنی دۆلار
بە بانکەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە.
1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، نرخی فرۆشتنی دۆلار
لە بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان.
ئه‌وه‌ش دووەم دەستكاریكردنی فەرمی نرخی دۆلار
بوو له ماوه‌ی دوو ساڵدا، رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100
دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار
دینار دیاریکرد.