لیژنەی دارایی: مووچەی فەرمانبەران بە ڕێژەی١٥٠ ٪ زیاد دەكرێت
05:47 - 13/03/2023
518 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی رەشنووسی پێداچوونە بە مووچەی فەرمانبەران، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەش کەمترین مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران ٤٢٥ هەزار دینار دەبێت.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند، "هەنگاو دەنێین بۆ هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری".
وتی "لەئێستادا پڕۆژەیاسای پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی چەند کەسێکی شارەزا کراوە بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و پەسەند بکرێت".
رونیكردوەتەوە بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە کەمترین مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی ئاسایی (فەرمانبەری پلە ١٠) ٤٢٥ هەزار دینار دەبێت، جیا لە دەرماڵە و شایستەکانی دیکە، واتە مووچەکانیان بە رێژەی ١٥٠٪ زیاد دەکرێت ".
وتیشی "لەو پڕۆژەیاسایەدا سەرجەم فەرمانبەران بە رێژەی ٥٠٪ دەرماڵەی باشکردنی گوزەرانیان پێدەدرێت ".