کوردستان

ژنێک و منداڵێک خنکان

06:37 - 04/03/2023 1771 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ئاکرێ

لە گوندێکی سنووری باشیک لە پارێزگای نەینەوا دوو هاووڵاتی عەرەب کە بۆ گەشتکردن چووبوونە ئەو گوندە  لە رووباری خازر خنکان.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رايگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ خێزانێک بە بنەچە عەرەب بۆ گەشتکردن سەردانی گوندی سێ کانی لە سنووری ناحیەی باشیکی سەر بە موسڵیان کردبوو و چووبوونە سەر رووباری خازر.

وتيشى، سەرەتا منداڵێکی هەشت ساڵان کەوتووەتە نێو ئاوی خازر و دواتر ژنی مامی ئەو منداڵە هەوڵی رزگارکردنی دەدات، بەڵام هەردووکیان پێکەوە خنکان.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوانەی خنکاون ناویان شوکری محەممەد، کە تەمەن هەشت ساڵانە و ئیمان سەعدی کە دەکاتە ژنی مامی شوکری کە تەمەن 27 ساڵانە، هەردووکیان خنکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن