ئابوری

دۆلار بەرزبۆوە، نرخی كۆی دراوەكانی ئەمڕۆ

10:03 - 29/01/2023 1037 جار خوێندراوەتەوە


زه‌مه‌ن – ئابوری

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار به‌رزه‌.

ئه‌مڕۆ یەكشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هەولێر-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 164 هەزارو 500 دیناره‌‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 165 هەزار دینارە

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام نزیكەی دوو مانگە بازاڕ شێواوە و دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو 19ی كانوونی دووەمی 2023، بەرزترین نرخی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا تۆماركرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 164 هەزارو 500 دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 200 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 177 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 9 هەزارو 250 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 3 هه‌زارو 900  دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن