كاره‌بای حكومی له شاری سلێمانی ته‌نها (6) كاتژمێر هه‌یه
09:00 - 27/01/2023
144 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – سلێمانی
چه‌ند رۆژێكه له‌شاری سلێمانی حكومه‌ت بڕی كاره‌بای نیشتیمانی به‌رێژه‌یه‌كی
زۆرتر كه‌مكردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونه‌ی "زه‌مه‌ن" كردویه‌تی چه‌ند رۆژێكه
به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كاره‌بای حكومی كه‌مبۆته‌وه‌و له شه‌و و رۆژێكدا ته‌نها (6)
كاتژمێر حكومه‌ت كاره‌با بۆ هاونیشتیمانیان دابینده‌كات و باقیه‌كه‌ی تری له‌لایه‌ن
مۆلیده‌كانه‌وه دابینده‌كرێت.
له 16ی ئه‌م مانگه‌دا وەزارەتی کارەبا رایگه‌یاند توانای بەرهەمێنانی
کارەبای هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نزیکەی 3900 مێگاوات، به‌ڵام خواست لەسەر
کارەبا 7000 مێگاواتە.