315 کوردستان

لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵکردن ئارایشتگایه‌ك له‌ سلێمانی داخرا

03:26 - 25/01/2023

"زەمەن"

لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردنەوە ئارایشتگای شاهان لە گەڕەکی کوردسات دادەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردن تیایدا، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە ئارایشتگای شاهان دادەخرێت.

هەروەها، بۆ روبەڕوکردنەوەیان بە رێکارەکانی یاسا، بەفەرمانی بەرێز دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دووعا و نوشتەی کردوە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنەکەی دووعا و نوشتەکانی کردوە دەستگیرکراون.

لای خۆشیەوە رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە خانمان دەکات لەهەر ئارایشتگایەک نوشتە و دووعای تێدا دەکرێت لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە.

هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن