232 جیهان

بەهۆی نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا غەرامە كرا

10:54 - 21/01/2023

"زەمەن"


پۆلیسی لانکاشایری به‌ریتانیا 'لێکۆڵینەوە'ی کرد سەبارەت بە هەڵەیەکی ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دوای ئەوەی وێنەی گیراوە کە پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبێلێکی جوڵاودا بووە.

سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا داوای لێبوردنی لە ڕووداوەکە کردووە و ڕایگەیاندووە، لابردنی پشتێنی سەلامەتی بۆ وێنەگرتنی کلیپێک لە سۆشیال میدیا "حیساباتێکی هەڵە" بووە.

بەپێی یاسای بەریتانیا سزای نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی ده‌گاته‌ 500 پاوەند.

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی به‌ریتانیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، سوناک "بە تەواوی دان بەوەدا دەنێت کە ئەمە هەڵە بووە و داوای لێبوردنیش دەکات".

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە کورتە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و لە ڤیدیۆکەدا کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا تۆمار کراوە و لە ڕێگادایە بەرەو باکووری ڕۆژئاوا و پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن