ماڵئاوا گەوهەری ڕەش
09:48 - 30/12/2022
زهمهن سپۆرت
* کاتێک لە یارى کۆتایی
مۆندیالى 1950 بەرازیل بە ئۆروگواى دۆڕا، (دۆندینۆ) باوکى پێلێ بەدیار سەیرکردنى یارییەکەوە
کەوتە گریان، پێلێى تەمەن 10 ساڵان چووە تەنیشتییەوە پێى وت؛ باوکە گیان دڵگران مەبە،
ڕۆژێک دێ مۆندیالەکە بۆ بەرازیل دەبەمەوە، بەڵام دواجار لەبرى جامێک، سێ جامى مۆندیالى
بۆ ولاتەکەى بەدەستهێنا.
* دۆندینۆى باوکى
پێلێ یاریزانێکى بەناوبانگى سەردەمى خۆى بو، خاوەن بەهرەیەکى سەرنجڕاکێش و ناوازە
بو، بەوە ناسراو بووە کە لەیەک یاریدا 5 گۆڵى بە سەر تۆمارکردبو، تەنها لەم خاڵەدا
لە پێلێى کوڕى لەپێشتر بو چونکە پێلێ لە یەک یاریدا چوار گۆڵى بەسەر تۆمارکردبو، بەڵام
پێلێ لەتەواوى ڕێکۆردەکاندا باوکى و تەواوى یاریزانانى مێژووى تێپەڕاند.
* بە مناڵی لەنێو
وێستگەیەکی شەمەندەفەر لەتاو هەژارى پێڵاوى بۆیاخ دەکرد، بەڵام کاتێک کە گەورە بو
کۆمپانیا گەورەکانی جیهانی پێڵاو دروستکردن شەڕیان بو لەسەر ئەوەى جوانترین و
باشترین پێڵاوی بۆ دوستکەن تاکو ئەم گەوهەرە ڕەشە لەپێی بکات.
* بە پانزە ساڵى
بووە یاریزانى پیشەگەرى یانەى (سانتۆس)، لە یەکەم یاری یانەکەى دژ بە (کۆرینتیانس)
4 گۆڵى تۆمارکرد، هەر ئەوکات زانرا موعجیزەیەکى گەورەى تۆپى پێ بەڕێوەیە.
* حکومەتی بەرازیل
لەساڵی ۱۹٦۱ بە یاسا فرۆشتن و چونە دەرەوەی ئەم ئەفسانەیەی لەناوخۆى وڵاتەکەى قەدەغە
کرد، (جانۆ کوادرۆس) سەرۆکی ئەوکاتی بەرازیل بە فەرمى ڕایگەیاند؛ پێلێ کەنزێکی نیشتمانییە
و ناکرێ مامەڵەی پێوە بکرێ، بەم هەنگاوە تەواوی یانە بەناوبانگەکانی ئەوروپا بێئومێد
بون لەکاتێکدا گەورترین بۆندیان پێشکەش کردبو.
* ساڵی ۱۹٦۹ بۆماوەی ٤۸ کاتژمێر شەڕی ناوخۆی نێجیریا لەنێوان
هێزەکانى حکومەتى فیدراڵى و هێزە بەرهەڵستکارەکان وەستێنرا تەنها لەبەر ئەوەی پێلێ
بۆ یارییەکی دۆستانە هاتبوە وڵاتى نێجیریا، هەردوو لای شەڕەکە بڕیاریاندا سەیری یاری
پێلێ بکەن تاکو بێبەش نەبن لە چێژی هونەرە باڵاکەی.
* ڕێکەوتى 19-12 ى
هەمو ساڵێک بە ڕۆژى پێلێ ناسراوە لە بەڕازیل، چونکە ساڵى 1969 لەهەمان ڕۆژدا گۆڵى
ژمارە 1000ى لە مێژووى یاریکردنى خۆیدا تۆمارکرد.
* لەماوەى 21 ساڵ
تەمەنى یاریکردندا، ئەم گەوهەرە ڕەشە 1281 گۆڵى لە 1363 یاریدا تۆمارکرد، بەمەش بۆتە
گەورەترین گۆڵکەرى مێژوو کە ئەستەمە کەسێکى دى تێیپەڕێنێت.
* لەکۆى یاریکردنى
لە چوار مۆندیالى جیهانى (1958، 1962، 1966، 1970)، سێ مۆندیالى بۆ وڵاتەکەى بردەوە (1958، 1962، 1970).
* هەموان دەزانین
ساڵى 2000 پێلێ بە هاوبەشى لەگەڵ مارادۆنا بە باشترین یاریزانى سەدەى بیست هەڵبژێردراون،
بەڵام بەدەر لەو جارە پێلێ لەساڵى 1999 2012، 2013 بە باشترین یاریزانى سەدە هەڵبژێردراوە.
* کاتێک پاپاى فاتیکان
(پۆڵسى شەشەم) چاوى بەم ئەفسانەیە کەوت، بەسەرسامییەوە پێى وت؛ کوڕى خۆم سەرسام مەبە
بە بینینم، من ساڵانێکى زۆرە چاوەڕێى ئەم ساتەم، زۆر زیاتر لە تۆ پەرۆشى ئەم بینینە
بوم.
و. هەڵمەت عەلى